ئایا دەزانیت کاتژمێری " Big Ben" کە بەریتانیەکان شانازی پێوەدەکەن و بوەتە سیمبولی نیشتمانیان ، مەکینەو جوڵێنەرەکەی ھی شارستانیەتی ئیسلامیە و ھی سەردەمی عوسمانیەکانە و لە فەلەستین دزراوە !!



ئایا دەزانیت کاتژمێری " Big Ben" کە بەریتانیەکان شانازی پێوەدەکەن و بوەتە سیمبولی نیشتمانیان ، مەکینەو جوڵێنەرەکەی ھی شارستانیەتی ئیسلامیە و ھی سەردەمی عوسمانیەکانە و لە فەلەستین دزراوە !!
وێنەکەی لای ڕاست وێنەی کاتژمێرە زەنگدارەکەی دەروازەی " باب الخلیل " ی شاری قودسە ، کە دەروازەکەی پێ ڕازاندرابویەوە و ھەموو سەری کاتژمێرێک زەنگی لێ دەدا ، ئەم کاژمێرە بە فەرمانی جەنراڵ " ادموند للنبی " بەریتانی دزرا و لە ساڵی ١٩٢٢بردرایە مۆزەخانەی لەندەن ، دواتر جوڵێنەر و مەکینەکەی گواسترایەوە و خرایە سەر کاتژمێری " Big Ben" چونکە مەکینەی ئەم کاژمێرە مارکەی و دروستکراوی شارستانیەتی ئیسلامیە و زۆر نایاب و بەنرخە .

عوسمانیەکان لە تەنیشت قەڵای دەروازەکە و لەسەر خانویەکی چوارگۆشە بە درێژی ١٣ مەتر بورجی کاتژمێرەکەیان دروستکرد ، دروستکردنەکەشی بەبۆنەی ساڵیادی ھاتنە سەر حوکمی سوڵتان عبدالحمیدی دووەم بوو وە پاش ٧ ساڵ تەواو بوو کە دەکاتە ساڵی نێوان ١٩٠٨ - ١٩٠٩ ی زانینی .

پاش داگیرکردنی قودس لەلایەن بەریتانیەکان ، بە فەرمانی کۆمەڵەیەکی یەھودی لە ساڵی١٩٢٢ بڕیاردرا ئەو بورجە لاببرێت بە بیانووی ئەوەی کە بورجەکە ھاوشێوەی بورجی کاتژمێرەکەی بەریتانیایە و لە مونافەسەی ئەودا دروستکراوە وناشرینیشە ! بەڵام ھۆکاری سەرەکی لابردنی بورجەکە بۆ سڕینەوە و لابردنی یادگاری و بیرەوەریەکانی عوسمانیەکان و سوڵتان عبدالحمیدی دووەم بوو لە فیکر و ھۆشی خەڵکی شارەکە !


ھەرچەندە خەڵکی شارەکە دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە بە بڕیارێکی دەمارگیری وەسفیان کرد ، بەڵام ھەر بورجەکە لادرا وبە فەرمانی ستورس کە حاکمی عەسکەری بەریتانیای ئەوکات بوو کاتژمێرەکە گواسترایە و لەسەر بورجێکی بچوک لە دەرەوەی دەروازەکە جێگیر کرا .

وە دواتر بە بیانووی ئەوەی کە دانانی کاتژمێرەکە بەو شێوەیەو لەو شوێنەدا جوان نیە و نەگونجاوە ، ستورس بڕیاریدا بە ڕوخاندی بورجەکە و دزینی کاتژمێرەکەش بۆ مۆزەخانەی بەریتانیا ، وە دواتریش کاتژمێرەکە ھەڵوەشێنرا و جوڵێنەر و مەکینەکەی خرایە سەر کاتژمێری " Big Ben" ی لەندەن .


به‌لگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ لینك : https://en.wikipedia.org/wiki/Jaffa_Gate



#شارستانیەتی_ئیسلامی



هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About kurdishtutorials

0 comments: