ئەمە تەمسیلێکی تری درۆ و پڕ لە چەواشەی دژە اسلام.



ئەمە تەمسیلێکی تری درۆ و پڕ لە چەواشەی دژە اسلام.
ئەڵێ ژنێکی سعودی پاش ئەوەی مێردەکەی لێیدابە پشت بەستن بە ئایەتی ٣٤ری سورەتی النساء ئەویش بە بوێرانە قرئاناکەی کردوەتەوەو کردویەتیە سەر ئەو ئایەتەو رەسمی خۆی لەگەڵ گرتوە.ئسلامی دڕندە....
سەرەتا بابزانین ئایەتە دەڵێ جی الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ وَالَّلاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا
واتا پیاوان سەرپەرشتیارن بەسەر ئافرەتانەوە بەھۆێ ڕێزو ئەرکێکی زیادە کە خوا داویەتی بە سەر ھەندێکی تردا سەرە رای ئەوەی پیاوان پارەو سامان دەبە خشن لەپێناو خۆشگوزەرانی ئافرەتاندا.لەولاش ئافرەتانی ژیرو دین دار ھەمیشە گوێ ڕایەڵی قسەی مێردەکانیانن.نھێنی نێوان خۆیانو مێردە کە یان دەپارێزن.بەھۆی ئەووی کە خوا مافەکانی ئەوانی پاراستوە
ئەو ئافرەتانەش کە ئێوە دەترسن سەرکەشی و سورپێچی بکەن سەرەتا ئامۆژگاریان بکەن.
ئەگەر سودی نەبو لە نێو جێدا پشتیان تێ بکەن.
 ئەگەر ھەر سودی نەبو ئەوالێیان بدەن بە مەرجێک لێدانەکە لە دەمو چاویان نەبێت و ئاسەواری دیار نەبێت
 تفسیر مختصر -تفسیر طبری-تفسیر ابن کثیر-تفسیر -بن باز---حەتا تەفسیرە شیعیەکانیش.
سه به بى دابه زينى ئەم ئایەتەش ئەوو بوپیاوێک لە ئافرەتەکای دابوو ھەواڵەکەیان بە ڕەسول گەیاند.ئەم ئایەتە دابەزی.
ژنێکیان ھێناوە عەبایەکیان خسوەتە سەری لا چاوێکیان مۆر کردوەتەوە کە س نازانێت بۆ مۆر کرواوەتەوە کێ مۆری کردوەتەوو.کەچی بوختانێکی گەورەی بە خۆی و بە قورئان کرد.
لەم ئایەتەدا نوسراوە لە ئافرەتەکان بدەن لە چاویان یان لێدانێک وا بە ھیز بێت؟؟بێ گومان شتی وا لە ھەمو قورئانا نیە.لەم سەر بۆ ئەوسەر.بەڵکو ئەم ئایەتە بۆ دژی لێدانە لە ئافرەت.
ئێمەش پێتان دەڵێین.درۆتان کرد تەمسیلتان پێناکرێ لەگەڵ ئێمە.خۆمان دەزانین قورئانەکەمان چی تیایە و چیمان پێ دەڵێت .پەتی درۆ زۆر کورتە.بەڵام دژە اسلام بێ گومان گوێی لێ نیە ھەموو شتێک بکات بۆ ناشرین کردنی اسلامی مەزن.
ستافی دیدات.
وێنەی ‏موسڵمانان::Muslims‏.
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: