ئاوابونی خۆر بۆ ناو گۆمێکی قوڕاو وەڵامی تەحەدایەک




ئاوابونی خۆر بۆ ناو گۆمێکی قوڕاو وەڵامی تەحەدایەک
================================
لەم چەند ڕۆژەیا بێدینێک تەحدای کرد وتی ئەم ئایەتەم بۆ بسەلمێنن کە خۆر دەچێتە ناو گۆمێکەوە لەکاتێکدا قورئان وادەڵێت کە مەبەست پێی ئەم ئایەتە بوو
( حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْماً )
وە وتیشی ئەگەر توانیت بیسەلمێنیت ئەوا من داوای لێبوردن دەکەم ! بۆیە سەرەتا دەمەویت بڵێم ناڵێم دەیسەلـمێنم کە ئەوە ھەقیقەتێکی زانستیە بەڵکو دەڵێم دەیسەلمێنم بە گۆشەی 90 پلە ھەڵە لەو ئایەتە تێ گەشتویت وە ھەروەھا دەڵێن بۆچی ئەگەر ئێمە عەرەبی نەزانین ناتوانین ڕەخنە لە قورئان بگرین ، لێرەدا پێتەوە دیارە فڕت بە عەرەبیەوە نیە ئەگینا بە خوێندنەوەی ئایەتەکە خۆی وەڵامی گومانەکەی تیایە ، بۆیە ئەگەر ویستان ڕەخنە لە شتێک بگرن لەو شتە شارەزا بن ئینجا ڕەخنە گرن !
============
وەڵامی گومانەکە :
خودای گەورە لە سوڕەتی الكهف ئایەتی 83بۆ86
باسی کەسیکمان بۆ دەکات بەناوی .. ذي القرنين .. ئەم ئایەتەش کە ئەوان ھێیانە بەشیکە لەم باسە خودای گەورە دەفەرومێت : ((
وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي القَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْراً إِنَّا مَكَّنَّا لهُ فِي الأرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَباً فَأَتْبَعَ سَبَباً حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْماً
))
ئەوەی کە ئەوان گومانی دەکەن سەر ئەم بەشەیە
حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ
لێرەدا ئەوان بەوجۆرە باسی دەکەن کە(( خودا )) دەفەرموێت خۆر دەچێتە ناو گۆمێکی قوڕاوەوە نەخێر بەڵکو لە ئایەتەدا خودا دەفەرموێت (( وَجَدَهَا )) واتا وای بینی کە مەبەستی (( ذي القرنين )) ــە
کەواتە مانای ئایەتە بەم جۆرە دەکات
((خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا، ((((که‌وا ده‌هاته به‌رچاوی))))) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت
کەواتە ئەمە خودا وەک حەقیقەتێکی زانستی باسی ناکات بەڵکو لە چاوی ذي القرنين خودا باسی مەشھەدەکەمان بۆ دەکات و ئاماژەی پێ دەدات!
کە ئەگەر بێن سێری وێنەکانی ناو ڕەسمەکە بکەن زیاتر بۆتان ڕون دەبێتەوە ،، ئەەگەر بھاتایە ئەو قسەی ئەوان ڕاست بوایە و خودا بیوتایە دەچێتە ناو گۆمێکی قوڕاوەوە دەبوایە بە ھیچ جۆرێک وشەی (( وَجَدَهَا )) بەکار نەھاتایە
وە ئەم شێوازی قسەکردنە لە ژیانی ڕۆژانەشماندا ڕودەدات ! کاتێ بە نیوەڕواندا پێت بڵێن خۆر لە کوێدایە تۆش دەڵێیت لە ناوەڕاستی ئاسمان ! بەڵام وەرە ئەم قسەت لێبکەم بە ماڵ کە مەبستت زانستی کەونی بێت ئەوە ھیچ ڕاست نیە ! بەڵکو تۆ لە چاوی خۆتەوە باسی خۆرت بۆ کردوم ،،
وە ھەروەھا ھەر لە ھەمان ئایەتیشدا پاش ئەوە ھاتوە کە ((وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْماً ))
باشە لێرەدا بۆ کییە ووجد عندھا بێگومان لێرەشدا دوبارە ھەر باسی ذي القرنين ،، کەواتە ئەو گوێنیەیی گومانەکەیان لێ دروست کردوە لە دولاوە دڕاوە !
ئەمەش وتەی موفەسیرین لەسەر ئەم ئایایەتە :
قال ابن كثير: "وقوله: ﴿ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ﴾؛ أي: رأى الشمسَ في منظره تغرب في البحر المحيط، وهذا شأن كلِّ مَنِ انتهى إلى ساحله يراها كأنَّها تغرب فيه..."
تفسير ابن كثير (138/3).
وە ئیمامی القرطبی لە القفال ەوە نقڵێ دەکات : "المراد أنَّه انتهى إلى آخر العمارة من جهة المغرب ومن جهة المشرق،
تفسير القرطبي (48/11).
وە ئیمامی البيضاوي دەفەرمویت : "ولعلَّه بلغ ساحلَ المحيط فرآها كذلك؛ إذ لم يكن في مطمح بَصرِه غير الماء؛ ولذلك قال: "وجدها تغرب"، ولم يقل: كانت تغرب"
تفسير البيضاوي (2/616)
وە ھەروەھا امامی الآلوسي دەفەرموێت : "المراد وجدها في نظر العين كذلك؛ إذ لم يرَ هناك إلاَّ الماء، لا أنَّها كذلك حقيقة، وهذا كما أن راكب البحر يراها كأنَّها تطلع من البحر وتغيب فيه إذا لم ير الشطَّ، والذي في أرض ملساء واسعة يراها أيضًا كأنَّها تطلع من الأرض وتغيب فيها.
ولا يَرد على هذا أنه عَبَّر بوجد، والوجدان يدُلُّ على الوجود؛ لِمَا أنَّ "وَجَد" يكون بمعنى "رأى"، كما ذكره الراغب، فليكن هنا بهذا المعن
سير روح المعاني، للآلوسي، (18/46).
====





هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: