مه‌سیحیه‌کان ده‌ڵێن بۆچی پێمان ده‌ڵێن گاور ؟

سلام علیكم


مه‌سیحیه‌کان ده‌ڵێن بۆچی پێمان ده‌ڵێن گاور ؟

لامان سه‌یره‌ بۆچی پێیان ناخۆشه‌ پێیان بڵێین گاور ؟ ئه‌گه‌ر پێێان بڵێێن نصاری هه‌ر پێیان ناخۆشه‌ ! چونکه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ له‌ قورئانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . خۆ تاوانی ئێمه‌ش نییه‌ باو باپیرانمان پێیان گوتوون گاور

ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌ ماڵ په‌ڕی ئاوێزه‌وه‌ وه‌ر گرتوه‌ باسی ده‌ربه‌ندی گاور ده‌کات له‌ قه‌ره‌داخ وه‌ ده‌ڵێت

نەخشەچیاییەكەی دەربەندی گاور لە قەرەداغ

نەخشەچیاییەكەی "دەربەندی گاور" لە قەرەداغ، كە تا ئێستاش وەكو خۆی ماوە و چەندجارێك كۆپی لەبەردا گیراوەتەوە و یەكێك لە كۆپییەكانی لە بەردەم مۆزەخانەی سلێمانیدا دانراوە و یەكێكی تریشیان لەنێو باخی گشتی شاری سلێمانی دانراوە و یەكەم جاریش لە لایەن ئەدمۆنزەوە وێنەی ئەم نەخشە گیراوە و بڵاو كراوەتەوە.

بە قەد یەكێك لە زنجیرە چیاكانی قەرەداغەوە نەخشێكی هەڵكۆڵراوی جەنگاوەرێك دەبینین كە كەرستەی جەنگی پێیە و لە بەردەمیدا چەند سەربازێك كەوتوونه‌. ئەم نەخشە ناوی (دەبەرندی گاور)ە و 45 كیلۆمەتر لە قەزای قەرەداغەوە دوورە و لەسەر ڕووی ئەو شاخە وێنەی كەسێكی ڕیشداری جەنگاوەر دەبینین كە درێژیەكەی نزیكەی 10 پێیە و كڵاوێكی ئاسنی خڕی لەسەردایە و بە یەكێك لە دەستەكانیەوە كەوانێك هەیە بە دەستەكەی تریشی چەكێكی هەڵگرتووە، كە بە پێی ڕای شارەزایان پێدەچێت تەوەر بێت. هەروەها لە بەرپێیدا دووكەسی كوژراو هەن.

ئەگەرچی تا ئێستا زانیارییه‌کی ئەوتۆ لەسەر ئەم نەخشە لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە شوێنەوارییەكان تا ئێستا بە یەكێك لەو بەڵگە زیندوانە دادەنرێت كە ژیان لەم ناوچەیەدا زۆر كۆن بووە و پێدەچێت ئەو نەخشە وێنەی یەكێك لە فەرماڕەوایانی ئەم ناوچەیە بێت. یەكەم كەس كە وێنەی ئەم نەخشەیەی گرتووە و باسی كردووە و لەسەری نوسیوە (ئەدمۆنس)ـی حاكمی ئینگلیز بووە. ئەم حاكمە لە ساڵی 1925دا وێنەی گرتووە و لەگەڵ نووسینێكدا بڵاوی كردووه‌تەوە،

بەڵام وەكو لە سەرچاوە شوێنەوارییەكاندا هاتووە ئەو وێنەیەی ئەنمۆنز بڵاوی كردووه‌تەوە زۆر ڕوون نەبووە، هەر بۆیە بنکه‌ی شوێنەوارناسی ئەڵمانی لە بەغدا لە ساڵی 1960ـدا هاتوون بۆ ئەوەی دووبارە وێنەی بگرنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دوو كەسی شارەزا بە ناوی (ئیڤاشستەر و مانكەر) ڕاسپێردراون و لە هاوینی ئەو ساڵەدا وێنەیان گرتووە و لە چەند سووچێكەوە وێنەیان گرتووە و ئەمەش بووه‌تە هۆی ئەوەی ئەم نەخشە زیاتر بناسێنرێت و لەبەشی شوێنەوارناسی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوەو پاشان لە گۆڤاری تایبەتمەند بڵاو كراوەتەوە.

بە پێی ئەو لێكۆڵینەوانەی تا ئێستا لە بەر دەستدان ئەم نەخشە پێدەچێت (نەرامسین) پادشای ئەكەد بێت و تا ئێستاش زۆرێك لە شوێنەزارناسان و مێژوونووسان هەر لەسەر ئەو بڕوایەن، كە ئەم نەخشە چیاییە (نەرامسین)ە. كە ئەم پادشایە لە 3260 ــ 2223 پێش زاییندا لەم ناوچەیە بووە و فەرمانڕەوا بووە. بەپێی ڕای شارەزایان ئەم ڕاستییە لەو نووسینە بزماریانە پشتڕاست كراوەتەوە كە بە دەست هاتوون.

لە یەكێك لە نەخشەكاندا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە گوایە لۆلۆیەكان لە سەردەمی پاشاكەیان ساتۆنی لە دژی نەرامسین و یەكگرتنی لەگەڵ وڵاتی (میدووری)ـدا كردووە و بۆیە نەرامسین لە داخی ئەم یەكگرتنە شاڵاوی بۆ بردوونه‌ و سەریش که‌وتووه‌ به‌ سه‌ریاندا؛ ئەم نەخشەیەش باسی ئه‌و سەركەوتنەیه‌. شوێنەوارناسان ئەم نەخشە بە هێمای زیندوهێشتنەوەی ئەو سەركەوتنەی نەرامسین دەزانن.

هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی گه‌ڕه‌کی مه‌سیحیه‌کان پێی ده‌ڵێن گاوران وه‌ له‌ هۆنراوه‌ و گۆرانی کوردیشدا وشه‌ی گاور هه‌یه‌ ده‌ڵێت شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاور له‌ ئیسلام وه‌ر گه‌ڕا من خه‌ریکه‌ بۆ کچه‌ شێخێك په‌شیمان ببمه‌وه‌


هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: